٢٠ حوزەیران ٢٠٢٠ - ٠٩:٣٥
تەرمی دادوەر " غوڵامڕەزا مەنسووری" لە ڕۆمانی دۆزرایەوە

تەرمی غولامڕەزا مەنسووری لە ڕۆمانی دۆزرایەوە و پۆلیسی ڕۆمانیش شوناسی تەرمەکەی پشت ڕاست کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە تەلەڤیزیۆنی ڕۆمانی، تەرمی غوڵامڕەزا مەنسووری لە ڕۆمانی دۆزرایەوە.

پۆلیسی ڕۆمانیش شوناسی تەرمە دۆزراوەکەی بە ناوی غوڵامڕەزا مەنسووریەوە پشت ڕاست کردووەتەوە.

غوڵامڕەزا مەنسووری پێشتر بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە ئامادەیی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ ئێران هەواڵی دابوو و پاش ئەوەی کە هەواڵی دەستگیر کرانی لە ڕۆمانی ڕاگەیێندرا.

ناوبراو پێشتر لە ئێران دادوەر بوو و بەرپرسانی ئاسایش و دادوەری ئێران بە هۆی لێکۆڵێنەوە لەسەر هەندێک تۆمەت داوای ڕادەست کردنەوەی ناوبراوی بە پۆلیسی ئینتێرپۆل کردبوو.

هەندێک سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە مەنسووری لە پەنجەرەی ئەو ژوورەی کە تێیدا نیشتەجێ بووە، هاویشتووەتە خوارەوە.

342/